هێندێک تێبینیی زمانی 28
هێندێک تبینیی زمانی 28
حه‌سه‌نی قازی
به‌رێز زانیار، سپاس له تۆش. له سه‌ره‌تای نووسراوهکهتد ا ئه‌و شێر و ڕێوی هێنانه‌وه‌ی من، "ئیستیدلاله"ی منت، سه‌باره‌ت به جیاوازی نێوان "خوێنه‌ر" و خوێنه‌ره‌وه" سه‌لماندووه به‌ڵام، دواتر گوتووته چونکوو ئه‌وڕۆ ( ئه‌مڕۆ) وا ڕۆیشتووه ،با هه‌ر وا بڕوا،ئه‌گه‌ر بڕیار وابێ هه‌رچی ده‌گوترێ، بابگوترێ و هه‌رچی ده‌نووسرێ بڵابنووسرێ ئه‌و ده‌م پێداویستییه‌کی ئه‌وتۆ به هێنانه گۆڕی تێبینی و "وردبینی" نامێنێ
له‌جێدا شێوازی کوردی نێوه‌ڕاست به ناوی کارا که له فێعلان ساز ده‌کرێن سهرهگێژهیهک بۆ ئاخێوه‌رانی خۆی دێنێته گۆڕێ،ئه‌وه له ناوی کارای فێعلهکانی 'خوێندن'، 'خوێندنه‌وه'، 'نووسین'، 'نووسینه‌وه' دا زۆر جوان ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌من له تێنینییهکهی پێشوو دا به‌پێی بۆچوونی زمانی، ئه‌وجیاوازییه ئاشکرایهم باس کردبوو که ده‌به‌ینی 'خوێندن' و 'خوێندنه‌وه' دا هه‌ستیان پێده‌که‌م و پێموایه پێمل بوون به یه‌ک ناوای کارا؛بۆ هه‌ردووکیان 'وشه‌یه‌ک' له زمانه‌که ده‌ستێنێ که ئه‌ویش "خوێنه‌ره‌وه"،یه. بۆ من ئه‌وکه‌سه‌ی ده‌خوێنێ خوێنه‌ر و ئه‌وه‌ی ده‌خوێنێته‌وه خوێنه‌ره‌وه‌یه . به‌ڵام، به‌پێی به‌راورد کاری ئه‌وه له‌مه‌ڕ ناوی کارا بۆ دوو فێعلی 'نووسین' و 'نووسینه‌وه' ده‌ست نادا، 'نووسه‌ر' که‌سێکه که شتێک ده‌نووسێ و ، 'نووسه‌ره‌وه' که‌سێکه که له به‌ر شتێکی که نووسه‌ر نووسیویه[تی]، ده‌نووسێته‌وه. به کورتی و کوردییه‌که‌ی کارێکی که کراوه دووپاته ده‌کاته‌وه. ڕاسته له کاری 'خوێندنه‌وه' شدا دووپاته بوونهوهههیه، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئه‌زموونی خوێندنی وانهیهکداا سه‌رنه‌که‌وت ناچاره بیخوێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه جیاوازه له ڕۆژنامه خوێندنه‌وه، که وه‌کوو 'خوێنه‌ره‌وه'یه‌ک له‌وانه‌یه ده‌قی پێ گرتبێ هه‌موو ڕۆژێ بتخوێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به 'سه‌رنووسه‌ر' ، پێم وایه ئیدی به واتای پیشه جێی خۆی کردووته‌وه و ده‌ست لێدانی ناوێ ،ئه‌گه‌ر بکرێته 'سه‌رنووسیار'، ده‌کرێ مانای سه‌ری خه‌ت خۆشانی لێ بخوێندرێته‌وه. وه‌ک ده‌زانی هه‌ژار له هه‌مبانه بۆرینه دا، "نووسیار"ی به واتای 'خه‌ت خۆش' لێکداوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بۆ هاوواتای 'ئێدیتۆر" ی ئینگلیسی و "ویراستار" ی فارسی له کوردی دا وشه‌یه‌ک وه‌خۆ که‌ین، ڕه‌نگه "بژارکار" بێ جێ نه‌بێ. به‌ڵام پێم خۆش‌بوو لێره‌دا سه‌رنجت بۆ دهکارهێنانێکی دیکه‌ی وشه‌ی 'نووسه‌ر' ده کوردی‌دا ڕابکێشم،دیومه به مانای 'سێکرێتێری' ئینگلیزیش به کاریان هێناوه، بۆ وێنه له‌جیات' سێکرێتێری گشتی'گوتراوه 'نووسه‌ری گشتی' .ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم حه‌سه‌نی قزڵجی وای به‌کار هێناوه.
له مه‌ڕ هاو واتای "نوشتار" ی فارسی له کوردی دا ڕه‌نگه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ی باست کردووه وشه‌ی لێکدراوی 'کۆنووس' لهبارتربێ بۆ وێنه مه‌به‌ست له 'کۆنووسی فێمێنیستی' ده‌کرێ کۆی ئه‌و ده‌ربڕینانه بگه‌یێنێ که 'فێمێنیسم' هه‌ڵی خستووه‌ته‌وه.هه‌رچی 'نڤیسار' ی پێشنیارکراوی ئێوه‌یه،وه‌ک هه‌ژار ئاسته‌ی کردووه "به که‌سێک ده‌گوترێ که به قه‌ڵه‌م له سه‌ر کاغه‌ز کار ده‌کا" و ده‌کرێ مه‌به‌ست نه‌پێکێ .بۆیه ده‌ڵێم ده‌کرێ، چونکوو له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌که‌شی بلوێ و دوای ماوه‌یه‌ک به‌کار هێنان جێی خۆی بکاته‌وه، وه‌ک 'خوێنه‌ر' له بری 'خوێنه‌ره‌وه' که رێی تێناچێ به من فت بکرێ.
دیسان بنووسه.
دیسان بنووسه.
1 comment:
نووسه‌رانه و خوینهرانه
به‌ریز کاک حه‌سه‌ن،
سوپاس بو بوچوونهکانت له سه‌ر وه‌رگیرانی ئه‌و زاراوانه‌ی پیش‌تر ئاراسته‌ی جه‌نابتم کردبوو. ئهمرو، که توزی سهرحالم و وه‌ک روژانی پیش سه‌رقال نیم، ویستم به‌شیک له یاداشته‌کانم له سه‌ر 'خوازی،' 'گه‌ری،' 'گهریتی،' و 'گه‌رایی' بو جه‌نابت بنیرم. به‌لام، له‌به‌رئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندی بابهتتان له سه‌ر نووسین و خویندن بلاوکردوتهوه بریارم دا بابهتیکتان بو بنیرم که پیوه‌ندی به باسه‌که‌ی جه‌نابته‌وه هه‌یه.
رولان بارت (80-1915)، ره‌خنه‌گر و تیوری داریژی فه‌ره‌نسی، له کتیبی سی/زی دا باسی دوو جوره ده‌قی ئه‌ده‌بی ده‌کات که ناوی ناون:
lisible و scriptible
مه‌به‌ستی بارت له ده‌قی 'لیسیبل' ئه‌و ده‌قه ساده و ساکار و زورتر بانگهشهییهیه که یه‌ک راڤه زیاتر ههلناگری. مه‌به‌ستیشی له ده‌قی 'سکغیپتیبل' ئه‌و ده‌قه فره‌لایه‌ن و قوول و چهندواتایهیه که زیاتر له یه‌ک مانا و راڤه‌ی هه‌یه.
خالی سه‌رنجراکیش لیره‌دا ئه‌وه‌یه که زاراوه‌ی یه‌که‌م له زمانی فه‌ره‌نسیدا هه‌یه، به‌لام ئه‌وه‌ی دوووه‌م پیش‌تر له زمانی فه‌ره‌نسیدا وه‌کوو ئیستا به شیوه‌یه‌کی فره‌پات به‌کار نهدههینرا. هه‌روه‌هاش، بارت مانای زاراوه‌ی یه‌که‌می گوری و ئه‌و زاراوه‌یه‌ی به مانایه‌کی تر به کار هینا. واته، زاراوه‌ی 'لیسیبل' له زمانی فه‌ره‌نسیدا مانای ئه‌و ده‌قه یان نووسراوه‌یه ده‌دا که ده‌توانری بخویندریته‌وه، که‌چی هه‌ر وه‌ک وتم بارت بو مانایه‌کی تر به کاری هینا.
خالیکی تری سه‌رنجراکیش ئه‌وه‌یه که ئه‌م دوو زاراوه فه‌ره‌نسییه هیچ هاوواتایه‌کی پراوپریان له زمانی ئینگلیزی‌دا بو ده‌ست ناکه‌وی. هه‌ربویه‌ش، سه‌رجه‌م ئه‌و نووسه‌ر و وهرگیرانهی زمانی دایکییان ئینگلیزییه له سه‌ر ئه‌وه ریککهوتوونه که بو وه‌رگیرانی ئه‌و دوو زاراوه فه‌ره‌نسییه‌ی بارت به کاری هینان له‌م دوو زاراوه‌یه‌ی خواره‌وه که‌لک وه‌ر بگرن:
readerly و writerly
هه‌ر وه‌ک ده‌زانری، ئه‌م دوو زاراوه ئینگلیزییه له قامووسه ئینگلیزییه‌کاندا نابیندرین و، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش، هه‌ر دوو زاراوه‌که له باری یاساوریساکانی ریزمانی ئینگلیزییه‌وه هه‌له‌ن چونکه پاشگری 'ئیل-وای' له زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌ر به ناوه‌وه نالکیندری و به‌لکوو به ئاوهلناوهوه دهلکیندری و ئاوهلکرداری لی سازده‌کات، که‌چی لیره‌دا هه‌ر دوو وشه‌که سه‌ره‌تا ناو بوونه و ئیستا به‌م پاشگره‌وه بوونه‌ته ئاوهلناو. هه‌روه‌هاش، له زمانی ئینگلیزی‌دا وه‌شه‌ی 'ریدیبل' هه‌یه که بو ئه‌و مانایه‌ی لای بارت مه‌به‌سته به‌کار ناهیندری.
خالی هه‌ره سهرنجراکیشتر ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌م گرفته‌ش ده‌قاوده‌ق له وه‌رگیرانی ئه‌م دوو زاراوه‌یه‌دا بو زمانی فارسی روویدا. وه‌رگیر و نووسه‌رانی فارس پاش لیکدانه‌وه و مشتومریکی زور به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن که بو وه‌رگیرانی ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌ی بارت له 'خواندنی' و 'نوشتنی' که‌لک وه‌ربگرن. دیسانه‌وه‌ش، به سه‌رنجدان به مانای هه‌ر دوو زاراوه‌که له روانگه‌ی دانهرهکهیانهوه، واته، رولان بارت، ده‌توانین خیرا له هه‌له‌بوونی وه‌رگیرانی فارسیی ئه‌و دوو زاراوه‌یه تیبگهیین. ئه‌گه‌رچی له زمانی فارسی‌دا ده‌کری له 'نویسنده' و 'خواننده' ئاوهلناو ساز بکری، به‌لام، ئه‌و ئاوه‌لناوانه دوو که‌موکورییان تیدایه: یه‌که‌م، له زمانی فارسی‌دا هه‌ندی زاراوه‌ی وه‌ک 'خوانندهوار' یان' خوانندهآسا' یان 'خوانندهگونه' زور که‌م بهکاردهبرین؛ دووه‌م، ئه‌گه‌ریش به‌کاریان بهینین، به ته‌واوی مانای راسته‌قینه‌ی زاراوه‌کان ناگهیینن. که‌واته، وه‌رگیر و نووسه‌رانی فارس، وه‌ک ئینگلیزییه‌کان، ناچار بوون ئه‌م دوو زاراوه‌یه به شیوه‌یه‌ک بو سه‌ر زمانه‌که‌یان وهربگیرنهوه که نه‌ک هه‌ر هه‌له‌یه به‌لکوو ماناکه‌ش به ته‌واوی ناگهیینی.
له زمانی کوردی‌دا، به‌لام، ئه‌گه‌ر بمانه‌وی ئه‌و دوو زاراوه‌یه به شیوه‌یه‌کی دروست به‌کار بهینین تووشی ئه‌و گیروگرفته‌ی وه‌رگیر و نووسه‌رانی فارسینووس و ئینگلیزینووس نابینه‌وه. له زمانی کوردی‌دا ئه‌م گرفته زور ئاسان چاره‌سه‌ر ده‌کری ئه‌ویش کاتی که بو ئه‌و دوو زاراوه له‌بنه‌ره‌تدا فه‌ره‌نسییه له 'خوینهرانه' و 'نووسه‌رانه' که‌لک وه‌ربگرین. ئه‌م دوو هاوواتا کوردییه هه‌م له‌گه‌ل ریزمانی کوردی‌دا ته‌بان و هه‌م دهربرینهکهشیان کیشه بو ئاخیوه‌ر ساز ناکات. له لایه‌کی تریشه‌وه، هه‌ر دوو زاراوه کوردییه‌که به ته‌واوی و پراوپر ئه‌و مانایه‌یان هه‌یه که خودی رولان بارت مه‌به‌ستی بوو. با ئه‌وه‌ش بلیم که راسته له فارسیشدا پاشگری 'انه' هه‌یه، به‌لام قه‌ت ناکری به دوو وشه‌ی 'خواننده' و 'نویسنده'وه بلکیندری. ئه‌وه بوو منیش هه‌ر خیرا و بی سی و دوو ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌م به شیوه‌ی 'نووسه‌رانه' و 'خوینهرانه' له کوردی‌دا به کارهینا و پیم وایه سالی 98 بوو که له یه‌کی له‌بلاوکراوه‌کانی روژههلاتدا وتاریکم له سه‌ر بیر و هزری رولان بارت نووسی و ئه‌و دوو هاوواتا کوردییهشم هه‌ر له وتاره‌دا به‌کار هینا. زمانی کوردی هه‌ندی جار، وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه‌ی ئیستا، وه‌رگیری کورد سه‌رخوش ده‌کات، به‌لام، زوربه‌ی کاته‌کان تووشی تووره‌یی و سه‌رئیشه‌ی ده‌کات. ده‌زانم جه‌نابیشت زور جار سه‌رئیشه‌ی وات هه‌بووه.
به‌و هیوایه‌ی زووتر ببین به خاوه‌نی زمانیکی پاراو و یه‌کگرتوو بو وه‌رگیرانی ده‌قه زانستی و تیوریکهکان.
زانیار
Post a Comment