پێوه‌ندییه‌کانی کۆماری کوردستان و کۆماری ئازه‌ربایجان
پێوه‌ندییه‌کانی کۆماری کوردستان و کۆماری ئازه‌ربایجان
به‌سه‌رهاتی وه‌رگێڕانی ئه‌م کتێبه هێندێک دوور‌و درێژه. له ساڵی 1995 یان 1996 بوو، مامۆستای هێژا و ماندوویی نه‌زان، ئه‌میری حه‌سه‌نپوور وه‌ک زۆر جاری دیکه که " شتی خۆشی " بۆ ده‌ناردم فۆتۆکۆپی تێزی
کاتێک تێزه‌که‌م خوێنده‌وه هه‌ستم پێ‌کرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌ر هیچکام له زمانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نازانێ و به‌قسه‌ی خۆی له‌و پێشه‌کییه‌یدا که بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی نووسیوه قه‌تی کوردستان نه‌دیوه، به وردییه‌کی زۆر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی تاوتوێ کردووه که له‌به‌ر ده‌ستی دابوون.
له هاوینی 1998 دا که له شاره‌جوانه‌که‌ی سوندسڤاڵ له باکووری سوێد به‌ره‌و شارێکی جوان و دڵگیری دیکه‌ی سوێد، واته یۆتۆبۆری بارم کرد، شانم وه‌به‌ر وه‌رگێڕانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ڕیچارد مۆبلی نا و له‌ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه‌ک دا له وه‌رگێڕانه‌که بوومه‌وه.زۆریشم حه‌ول دا نێونیشانی نووسه‌ر په‌یدا که‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵکوو ئه‌و دوو سێ لاپه‌ره‌یه‌ی تێزهکهیم بۆ بنێری که لای من نه‌بوون، به‌ڵام کڕوکاشم به هیچ کوێ نه‌گه‌یشت.
ڕۆژ و حه‌وتوو، مانگ و ساڵ تێپه‌ڕێن و وه‌رگێڕانه‌که هه‌ر وا به ده‌ستنووس مابووه‌وه، تاکوو ئه‌وه‌ی له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2004 دا دۆستی به‌ڕێزم کاک عه‌لی چیفتچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌شانخانه‌ی ئاپێک له ستۆکهۆڵم – سوێد ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی چاپ کرد. ماوه‌یه‌کی کورت دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی کتێبه‌که له سوێد، گهڕێنهندهکانی ئه‌و کاتی بڵاوکراوه‌ی "په‌یامی کوردستان" – که به‌داخه‌وه داخرا- له مهاباد ، وا دیار بوونوسخهیهکی کتێبه‌که‌یان ده‌ست که‌وتبوو و به زنجیره، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له 19 ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه دا بڵاویان کرده‌وه ، دیاره به فت کردنی نزیکه‌ی 80 لاپه‌ڕه‌ی که په‌راوێز،سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌کانی پێوه‌ندیدار له خۆ ده‌گرێ.ئه‌و کاره‌ش ئه‌گه‌رچی له زه‌حمه‌تی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ که‌م ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه له به‌ر ته‌نگه‌به‌ری شوێن له ڕۆژنامه‌که دا یان سێبه‌ری وه‌یشوومه‌ی سانسۆر کرابێ.
سه‌باره‌ت به‌م کتێبه له چه‌ند ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌ی کوردی له ویشکاڕۆی ئوڕووپا و له باشووری کوردستان لێکدانه‌وه‌ی کورت نووسراوه. نرخێنهرێک زمانی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به قورس داناوه، و وابزانم نرخێنهرێکی دیکه وڵامی داوه‌ته‌وه.دیاره وه‌کوو وه‌رگێڕ ئه‌گه‌ر بمه‌وێ جارێکی دیکه به ده‌قه‌که‌دا بچمه‌وه. ده‌بێ زیاتر ورد بمه‌وه وکارێکی وا نه‌که‌م وه‌فاداربوونی له ڕاده‌به‌ده‌ر به ده‌قی ماک ببێته هۆی سه‌ده‌مه لێدان له بۆچوونی نووسه‌ر وئاستنگی پێک هێنان بۆ خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد. به‌ڵام، وه‌ک ده‌ڵێن کاڵا له قه‌د باڵایه.هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست هاتووه.
په‌یامی کورتی مامۆستا حه‌سه‌ن سۆران بووه هه‌وێنی ناساندنی ئه‌م کتێبه به میوانانی ڕوانگه.
ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه نوسخه‌یه‌کی ئه‌م به‌رهه‌مه‌تان ده‌ستکه‌وێ ده‌کرێ ڕاسته‌وڕاست پێوه‌ندی به وه‌شانخانه‌ی ئاپێک بکه‌ن به‌م نێونیشانه‌ی خواره‌وه:
Apec ForlagBox 8121,SE-163 08 Spanga/Sweden
Telephone:+46-8-761 81 18
Telefax: +46-8-761 24 90
E-post: apec.t@telia.com
ISBN:91-89675-42-8
No comments:
Post a Comment