دیسان سه‌باره‌ت به وێنه‌ی بمناسنه‌وه ،به‌شێکم له مێژووی سیاسی ئێوه
دیسان سه‌باره‌ت به وێنه‌ی " بمناسنه‌وه، به‌شێکم له مێژووی سیاسی ئێوه"
دوای ئه‌وه‌ی وێنه‌ی به‌شێک له‌و خوێندکارانه‌ی وا له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا بۆ په‌روه‌رده‌ی نیزامی نێردرابوونه باکۆ، و به‌ده‌م تێکچوونی ده‌سته‌ڵاتی کوردی زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان گه‌ڕانه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م وێبنووسه دا بڵاو کرایه‌وه،به یارمه‌تی مامۆستا ح،سۆران و ڕێزدار محه‌مه‌دی ڕهییانی که بۆخۆی یه‌ک له‌و خوێندکارانه بووه به‌شێکی دیکه له‌وکه‌سانه ناسرانه‌وه.
به‌داخه‌وه، ڕێزدار ڕهییانی دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی 62 ساڵ له کێشرانی ئه‌و وێنه‌یه یه‌ک به یه‌ک هه‌موان ناناسێته‌وه.به‌ڕێزیان پێی وایه ژماره‌ی گشت خوێندکاره‌کان 60 که‌س و هێندێکیان خه‌ڵکی ده‌وروبه‌ری ورمێ و بۆکان بوون که به‌داخه‌وه نێویانی وه‌بیر نایه‌ته‌وه. به‌ڕێز ڕهییانی ئه‌وه پشتڕاست ده‌کاته‌وه وێنه‌که له هاوینی ساڵی 1946ی زایینی و له " مه‌دره‌سه‌ی نیزامی باکۆ" هه‌ڵگیراوه.
جێی ئاماژه پێکردنه له سه‌رده‌می کۆمار دا سێ خوێندکار: سوڵتانی وه‌ته‌میشی، ڕه‌حمانی حه‌له‌وی و سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی پێشتر له‌و گرووپه و به جیا ناردرابوون بۆ خوێندن و ته‌نانه‌ت پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به‌پێی نووسراوه‌یه‌ک که له ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" دا چاپکراوه، ده‌ڵێ زووتر له سه‌فه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاوی به‌و خوێندکارانه بکه‌وێ که له باکۆ وه بۆ سه‌ردان هاتوونه‌ته‌وه وڵات و بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ده‌ستکه‌وتی خوێندنیان چ بووه؟
لێره‌دا نێوه‌کانی پێشوو، به پێی به‌شێک له زانیاریی به‌ڕێز ڕهییانی ته‌کمیل ده‌که‌ین.
بۆ هاسانکاری ژماره‌مان بۆ که‌سانی نێو وێنه‌که داناوه. به‌خۆشییه‌وه هێندێک له‌و "خوێندکارانه" هێشتاش ده‌ژین. جارێکی دیکه داوا له هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ده‌که‌ین که له‌وانه‌یه پێوه‌ندیان له گه‌ڵ کهسو کاری که‌سانی نێو وێنه‌که‌دا هه‌بێ، یارمه‌تی بکه‌ن بۆ ناسینه‌وه‌ی که‌سه‌کان، به‌ڵکوو بکرێ هه‌موو نێوه‌کان ساخ بکرێنه‌وه:
ڕیزی یه‌که‌م [ ئه‌وانه‌ی به‌پێوه ڕاوه‌ستاون]، له لای چه‌په‌وه بۆ ڕاست :
1.غه‌نی بلووریان، 2.عه‌بدولفه‌تاحی قازی [ کاکاغا]، 3.خه‌لیلی بلووریان، 4. حوسمانی مکایلی،
5.،... زه‌رزا،6.سه‌ید مووسای گه‌یلانی زاده، 7. قادری مه‌حموود زاده،8.محه‌مه‌دی ڕهییانی،9....10.؟، 11.؟، 12….. عه‌بدوڵاهی، 13.ئه‌حمه‌دی فاتیحی،14.؟، 15.؟،16مارفی زه‌رزا [کوڕی مووساخانی زه‌رزا]،17. مه‌جیدی ولیزاده، 18. حه‌بیبوڵای قاسملوو،
19.برایمی قاسملوو،30،سه‌ید حه‌میدی عه‌له‌وی
ڕیزی دوویه‌م: [ئه‌وانه‌ی دانیشتوون]، له لای چه‌په‌وه بۆ ڕاست:
25.حه‌سه‌نی حیسامی،26.سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی،27.؟،28. حوسێنی فه‌تاحی قازی (ماموسێن)
ڕیزی سێیه‌م: له لای چه‌په‌وه بۆ ڕاست:
22.؟، 24، ؟ 32.فه‌تاحی حامیدی، 34.قادری مرادیان،35.هاشمی نانه‌وازاده‌گان 36. ره‌ئووفی گڵۆڵانی ، 37. عه‌بدولخاله‌قی [سووره] خوسره‌وی 29. عه‌زیزی ئیبراهیمیان ،
ڕیزی چواره‌م: له لای چه‌په‌وه بۆ ڕاست:
21. ؟ ، 23. ڕه‌حیمی شێرزاد [ برازای عه‌لی به‌گی یه‌کشه‌وه]، 33. قادری حه‌میدی ،
41. ؟ ، 42. ڕه‌حمانی قازی، 43. خه‌لیلی سه‌دیقی ، 38. محه مهدی بۆستانچی 39. عه‌بدوڵای حیسامی [ کوڕی حاجی حه‌مه‌داغای شێخاڵی]
ڕیزی پێنجه‌م [ ئه‌وانه‌ی له پێشه‌وه دانیشتوون] له لای چه‌په‌وه بۆ ڕاست :
20. محه‌مه‌دی سه‌دیقی،31. سه‌ید مه‌حموودی باوه‌جانی ، 40. قادری ڕیحانی، 44. له‌تیفی که‌ریمی ،
45. ڕوسووڵی ڕه‌سووڵی [ ڕه‌سووڵ ئاغای قۆرغان]، 46. که‌ریمی مه‌نسووری قازی، 47. حه‌سه‌نی قازی ، 48. ؟
ئه‌وانه‌ی وا نهناسراونهوه و ده‌بێ له‌م وێنه‌ته دا بن: ڕه‌حمانی گه‌رمیانی [ ڕه‌حمانی حاجی باغر ]، مسته‌فای سه‌ڵماسی [شه‌ڵماشی]، عه‌لی گه‌لاوێژ، ڕه‌حمانی حه‌له‌وی؟، سه‌ید که‌ریمی ئه‌یوبی، خوسره‌وه‌ی زولفه‌قاری ، ئیبڕاهیمیان؟ ، سوڵتانی وه‌ته‌میشی ؟،
…فه‌یزوڵابه‌گی و…..ئه‌من پێم وانییه ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی [ڕه‌حیمی قازی] له‌م وێنه‌یه دا هه‌بێ، ئه‌گه‌رچی ڕێزدار ڕهییانی که‌سی ژماره 27ی به‌و داناوه.
No comments:
Post a Comment