Friday, February 8, 2008

به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 9، نامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی کوردستان بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌ ده‌ستخه‌تی عه‌لی گه‌لاوێژ



به‌ڵگه‌ی ژماره‌ 9 ڕه‌شنووسی نامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی " کوردستان" ( ئۆرگانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان) بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی به‌ ده‌ستخه‌تی عه‌لی گه‌لاوێژ

هاوالی به‌رز و خوشه‌ویست مه‌لا مصطفی بارزانی


ایمه‌ ---- ده‌سته‌ی نوسه‌رانی روژنامه‌ی " کوردستان" ( اورگانی حزبی دیموکراتی کوردستان) به‌ حرمت و صمیمیتیکی بی انتهاوه‌ بو ایوه‌ سلاو ده‌نیرین و له‌ قولایی دله‌وه‌ به‌ آوات ده‌خووازین که‌ ایوه‌ همیشه‌ سلامت ، موفق و سه‌رکه‌تو بن.
بعضه‌ فکریک که‌ له‌ نقطه‌ نظری مسئولیتی حزبی و نه‌ته‌واتیه‌وه‌ ماوییکی دریژه‌ ایمه‌ی به‌ خویه‌وه‌ خه‌ریک کردووه‌ مجبووری کردین که‌ به‌ وسیله‌ی ئه‌و کاغذه‌ به‌ ایوه‌ مراجعه‌ بکه‌ین و عقیده‌ی خومان له‌ مه‌ر بعضه‌ مه‌به‌ستیکی مبارزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و وظیفه‌ی ایمه‌ به‌ ایوه‌ رابگه‌ینیین. بو حلی ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ به‌ ایوه‌ مصلحت بکه‌ین و له‌ ایوه‌ یارمه‌تی بخووازین.
اساس مراجعه‌ کردنمان به‌ ایوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ایمه‌ جنابتان به‌ پیاویکی صادق و مبارزی کوردستان ده‌زانین که‌ له‌ ریگای رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد دا فداکاری ییکی زورتان کردووه‌. دلنیاین که‌ ئه‌وروکه‌ش ئه‌وه‌ی به‌ مصلحتی نه‌ته‌وه‌ی کورد بیت ایوه‌ قبولی ده‌که‌ن. ایوه‌ اندامی حکومتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان ، ژنرالی اوردوی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان ، عضوی حزبی دیموکراتی کوردستان، اندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و صدری کومیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموکراتی کوردستان بون و گه‌لیک له‌ به‌سه‌رهاته‌ به‌دیمه‌نه‌کانی میژوی ئه‌وروکه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ نیوی عشیرتی قاره‌مانی بارزان و به‌ نیوی شخصی ایوه‌ مربوطه‌. عشیرتی بارزان ییکیک له‌ مبارزترین ده‌سته‌کانی به‌ربه‌ره‌کانی رزگاری نه‌ته‌وه‌ی کورد و گه‌لیک له‌ غلبه‌کانی حکومتی نه‌ته‌وایه‌تی کوردستان نتیجه‌ی پیاوه‌تی و رشادتی عشیرتی بارزان و افسرانی رشیدی کوردی عراقی بووه‌. ته‌واوی ئه‌وانه‌ ئه‌و فکره‌ی له‌ دلی ایمه‌ دا به‌ وجود هینا که‌ به‌ ایوه‌ مراجعه‌ بکه‌ین و قسه‌ی دلی خومان به‌ ایوه‌ رابگه‌ینیین.
ایمه‌ مدتیک بو له‌ سه‌ر ئه‌و فکره‌ بوین که‌ هه‌مومان پیکه‌وه‌ ویا چه‌ند نفریکمان بینه‌ خزمه‌ت جنابتان و به‌ طرزی شفاهی مه‌به‌سته‌کان به‌ عرضی ایوه‌ بگه‌ینیین. به‌لام متاسفانه‌ وضعی کار و خویندنی هاوالان اجازه‌ی نه‌دا و جاری نه‌مان تووانی به‌ خزمه‌ت بگه‌ین. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ وامان به‌ لازم زانی که‌ جاری به‌ وسیله‌ی ئه‌و کاغذه‌ به‌ کورتی فکری خومان به‌ ایوه‌ عرض بکه‌ین و له‌و جهته‌وه‌ استقامتی فکری وه‌ربگرین [ تێبینی
بڵاوکه‌ره‌وه‌: ڕسته‌ی " له‌ جنابتان استقامتی فکری وه‌ربگرین." خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و به‌ خه‌تی ڕه‌حیمی قازی له‌ جیاتیان نووسراوه‌ " فکری ایوه‌ بزانین" ] اگر ایوه‌ به‌ مصلحت بزانن له‌ پاشان ایمه‌ هه‌مومان و یا چه‌ند هاوالیک که‌ امکانیان ببی دینه‌ لای ایوه‌ و به‌ تفصیل مه‌به‌سته‌کان شرح ده‌ده‌ن. یا اگر ایوه‌ میلتان لی بی و بو ایره‌ تشریف بهینن ایمه‌ له‌ دله‌وه‌ شاد ده‌بین و پیلاوتان له‌ سه‌ر چاو داده‌نین [ تێبینی بلاوکه‌ره‌وه‌: ڕسته‌ی " پیلاوتان له‌ سه‌ر چاو داده‌نین" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و دیاره‌ له‌و نامه‌یه‌ی دا که‌ نێردراوه‌ ده‌رهاوێژراوه‌]

هاوال و برای گه‌وره‌مان ! ایمه‌ راجع به‌ مبارزه‌ی پیاوانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچ نالین. چونکه‌ بو ایوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌دای عشیرتی قاره‌مانی بارزان دا همیشه‌ له‌ مرکزی ئه‌و مبارزه‌یه‌دا راوه‌ستاون شرحی مبارزه‌ی کوردان شتیکی زیادیه‌. نه‌ته‌وه‌ی کورد همیشه‌ به‌لونیکی پیاوانه‌ هه‌ولی داوه‌ که‌ ببی به‌ خاوه‌نی بی شریکی مالی خوی. ژیان و تجربه‌ نشانی ده‌دات که‌ تا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ سه‌ر اساسی دیموکراتیک و اینترناسیونالیزم حاکمیتی سیاسی کوردستان نه‌گرێته‌ ده‌ست خوی میلیونها زحمت کیشی کورد له‌ بی به‌شی و هه‌ژاری رزگاری نابیت و ده‌رگای رزگاری و به‌خته‌وه‌ری به‌ روی کومه‌لانی مه‌زنی کوردستاندا آواله‌ نابیته‌وه‌. بو وه‌ده‌ست هینانی حاکمیتی سیاسی ده‌بی مبارزه‌ بکریت و بو ئه‌وه‌ی مبارزه‌ سه‌رکه‌وتو بیت ده‌بی تشکیلاتیکی انقلابی سیاسی رهبری ئه‌و مبارزه‌ بکات. چونکه‌ مبارزه‌ی سیاسی بی تشکیلاتی سیاسی و بی رهبری متشکل و ایدیولوژی انقلابی هیچ کاتیک به‌ نتیجه‌ ناگات. ئه‌وه‌ الفبای مارکسیزم _ لینینیزمه‌.
جیا له‌ حزبی انترناسیونالیستی نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچ تشکیلاتیکی دیکه‌ ناتوانیت به‌ لونی پیویست مبارزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد تشکیل بدات. ایستا له‌ کوردستاندا حزبی دیموکراتی کوردستان و چه‌ند تشکیلاتی سیاسی دیکه‌ موجودن که‌ به‌ مبارزه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد ریگا نشان ده‌ده‌ن. ایمه‌ که‌ باسی ضروری بونی تشکیلاتی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ین ابدا منظورمان ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ له‌ کوردستاندا حزبێکی نوی به‌ نیویکی نوی دروست بکریت. منظوری ایمه‌ شتیکی دیکه‌یه‌ که‌ ئه‌وا له‌ خوواره‌وه‌ به‌ عرضی ایوه‌ ده‌گه‌یه‌ندریت:

مهاجرینی سیاسی کورد ( عراقی و ایرانی ) [ تێبینی بڵاو که‌ره‌وه‌ ئه‌م ڕسته‌یه‌ " ( عراقی و ایرانی)"
خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌] که‌ ایستا لیره‌ ده‌ژین له‌ تاشکه‌ند، مه‌سکه‌و، باکو و جیگاکانی دیکه‌ هه‌رچه‌ند ژماره‌یان نسبتا که‌مه‌، به‌لام امکانات و کیفیتی ایمه‌ به‌ جوریکه‌ که‌ ده‌تووانین به‌ مبارزه‌ی تشکیلاته‌ سیاسیه‌کانی کوردستان که‌ ایستا له‌ نهینی دا کار ده‌که‌ن یارمه‌تی ییکی زور گه‌وره‌ بکه‌ین. ایمه‌ کادرمان هه‌یه‌ ، روژنامه‌مان هه‌یه‌، تجربه‌ی تشکیلاتی مان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ بو ییک تشکیلاتی حزبی سیاسی انقلابی پیویسته‌ هه‌موی موجوده‌. به‌ ته‌نیا ئه‌وه‌ کافیه‌ که‌ ئه‌وانه‌ پیکه‌وه‌ ییک خرین، متشکل بکرین و له‌مه‌ولا به‌ شکلی تشکیلاتیکی واحد مبارزه‌ییکی خومان به‌ریوه‌ ببه‌ن. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ ایمه‌ پیشنهاد ده‌که‌ین که‌ مهاجرینی سیاسی کورد ( به‌ر له‌ عراقی و ایرانی) [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌ ڕسته‌ی : " ( به‌ر له‌ عراقی و ایرانی)" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و له‌ بری وی نووسراوه‌] ( ئه‌وانه‌ی له‌ تاشکه‌ند، مه‌سکه‌و و باکو و غیره‌ ده‌ژین) تشکیلاتی سیاسی حزبی مستقلی خویان ساز که‌ن .
جیا له‌ ته‌واوی ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ کوترا اصلا وضعی ژوره‌وه‌ی ئه‌وروکه‌ی ایمه‌ غیری عادیه‌ [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌: " غیری عادی" خه‌تی به‌ سه‌ر دا هاتووه‌ و له‌ جیاتیان نووسراوه‌" باش نیه‌" ] و ده‌بێ اصلاح [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌ : وشه‌ی "اصلاح" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و له‌ جیاتیان نووسراوه‌ " چاک" ]
بکریت. له‌ نیوان ایمه‌ دا علاقه‌ی تشکیلاتی وجودی نیه‌ و حتی مناسباتی شخصی نیوانی هیندیک له‌ هاوالان غیری قابلی تحمله‌ [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌: ڕسته‌ی " غیری قابلی تحمله‌" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و له‌ جیاتیان نووسراوه‌ " زور خراپه‌"] ادامه‌ی ئه‌و وضعه‌ ضرریکی زور گه‌وره‌ به‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌گه‌یینی. وظیفه‌ی ته‌واوی ایمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌و وضعه‌ ناریکه‌ خاتمه‌ [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌ وشه‌ی "خاتمه‌" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و له‌ جیاتیان نووسراوه‌ " دووایی" ] بده‌ین. هه‌م له‌ جهتی تشکیلاتی و هه‌م له‌ نقطه‌نظری مناسباتی شخصییه‌وه‌ خومان له‌ هه‌مو جوره‌ ناکوکی و جیایی ییک رزگار که‌ین. به‌ عقیده‌ی ایمه‌ ده‌بی لیره‌ تشکیلاتی سیاسی کوردان رسما موجود بیت ، به‌ نیوی نه‌ته‌وه‌ی کورد رسما خبات بکات و نوینه‌ری رسمی نه‌ته‌وه‌ی کورد بیت. نه‌بونی تشکیلاتیکی رسمی به‌وجوره‌ بو مبارزه‌ی [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌: وشه‌ی
" مباره‌زه‌ی" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌] ئه‌ورو و ژیانی [ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌ وشه‌ی " ژیانی" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌] پاشه‌روژی نه‌ته‌وه‌ی کورد ضرریکی زور گه‌وره‌ی هه‌یه‌.
ساز بونی ئه‌و تشکیلاته‌ش به‌ر له‌ هه‌مو شتیک به‌سته‌ به‌ موافقت و یارمه‌تی ایوه‌یه‌. البته‌، یارمه‌تی و مصلحتی برایانه‌ی حزبی کومونیستی ییکه‌تی سویتیش واجب و پیویسته‌.
له‌و نوسراوه‌یه‌ دا امکانی ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ فکری خومان به‌ تفصیل شرح بده‌ین. گه‌لیک مه‌به‌ستی دیکه‌ش بون که‌ اگر ایوه‌ به‌ پیویست بزانن کاتی ملاقات به‌ وردی شرح ده‌دریت.
هاوالی خوشه‌ویست! ایمه‌ دلنیاین که‌ ایوه‌ ئه‌و نوسراوه‌یه‌ به‌ دقت ده‌خویننه‌وه‌ بو خاطری قازانجی
[ تێبینی بڵاوکه‌ره‌وه‌: " قازانجی" خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و له‌ جیاتیان نووسراوه‌ " رزگاری"] نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ هیچ جوره‌ یارمه‌تی ییک دریغی ناکه‌ن. به‌ بی صبریه‌وه‌ چاوه‌ریی ئه‌وه‌ین که‌ جنابتان نظری خوتان له‌ ایمه‌ معلوم که‌ن.
له‌ آخر دا دوباره‌ سلاوی گه‌رم و گوری کورده‌واری به‌ ایوه‌ پیشکیش ده‌که‌ین و هه‌ویادارین که‌ همیشه‌ سلامت و سه‌رکه‌وتو بن. داوخووازی ده‌که‌ین له‌ قولی ایمه‌وه‌ سلاوی برایانه‌ به‌ ته‌واوی دوستان و هاوالان بگه‌ینن.

ایتر هه‌ر سلامت بن ! ده‌سته‌ی نوسه‌رانی روژنامه‌ی "کوردستان"
اورگانی حزبی دیموکراتی کوردستان

1) رحمن گه‌رمیانی
2) رحیم قاضی
3) عبدالله‌ رزم آور
4) علی گه‌لاویژ
5) قادر محمود زاده‌
ئه‌و لیسته‌ی سه‌ره‌وه‌ خه‌تی به‌ سه‌ر دا کێشراوه‌ و جارێکی دیکه‌ ناوه‌کان ، ئه‌و جار به‌ خه‌تی ڕه‌حیمی قازی ئاوا نووسراون:
1) عبدالله‌ رزم آور
2) رحیم قاضی
3) قادر محمودزاده
4) سلطان اوطمیشی
5) علی گلاویژ

15 ی مای 1958
(باکو)

تێبینی : هه‌ر وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ دا باس کرا، ئه‌م به‌ڵگه‌یه‌ ڕه‌شنووسی نامه‌ی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی کوردستان ه‌ که‌ له‌ نێو خۆیاندا قسه‌یان لێوه‌ کردووه‌ و ئاڵوگۆڕیان تێدا پێک هێناوه‌. ڕه‌حیمی قازی له‌ پشته‌وه‌ی دوایین لاپه‌ڕه‌ دا نووسیویه‌: " قادر : عراقی و ایرانی ده‌رهاوین
ئه‌و کوردانه‌ی که‌" ده‌بێ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بێ که‌ یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نووسه‌ران واته‌ قادری مه‌حموودزاده‌ پێشنیاری کردووه‌ دوو وشه‌ی "ایرانی و عراقی" ده‌ربهاوێژرێ و له‌ جیاتیان بنووسرێ "ئه‌و کوردانه‌ی که‌".
ئه‌و سه‌نه‌ده‌ گرینگییه‌کی مێژوویی زۆری هه‌یه‌ و ده‌بێ زیاتر شیته‌ڵ بکرێته‌وه‌.

Copy Right: http://www.ruwange.blogspot.com

No comments: