Thursday, February 14, 2008

هێندێک تێبینیی زمانی 26 گوگلاندن





هێندێک تێبینیی زمانی 26
گوگلاندن
نووسینی: پرۆفێسۆر ده‌یڤید کریستاڵ
وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی

گوگلاندن _ وه‌کوو فێعل، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو که‌س باسی مۆتۆڕی لێگه‌ڕانی گوگل ی بیستووه‌_ ئه‌وه‌ پێشکه‌وتنێکی گه‌لیی بوو له‌ ساڵانی 1990 کاندا. له‌ ڕاستی دا، له‌ ساڵی 1990، گوگل ‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی دیالێکتیکی ئه‌مریکایی ڕا وه‌کوو وشه‌ی هه‌ره‌ به‌که‌لک داڕێژرا، وه‌کوو فێعلێک! 'ئه‌من ده‌گوگلێنم.' 'ئێمه‌ ده‌گوگلێنین.' و، هه‌ڵبه‌ت، له‌و ده‌مییه‌وه‌ زۆر وشه‌ی پێوه‌ندیداری لێ زاوه‌ته‌وه‌، 'ئه‌گه‌ر ئێمه‌ بگوگلێنین، گوگلکارین!' و ئه‌و که‌سانه‌ی زۆر ده‌گوگلێنن بیرگوگله‌نه‌، هه‌لىه‌ت دیاره‌ زۆر وشه‌ی دیکه‌ی له‌و بابه‌ته‌ هه‌ن که‌ داڕێژراون.

وشه‌ی گوگل خۆی له‌ زاراوه‌ی ماتێماتیکی،'گاگل' که‌وتووه‌ته‌وه‌، زاراوه‌یه‌ک به‌مانای زانه‌وه‌ی ڕه‌قم له‌ ڕه‌قه‌م، چه‌مکێکی گه‌وره‌ی هه‌تابڵێی نه‌لواو، که‌ کۆتایی نایه‌. له‌ ڕاستیدا، هه‌ڵبه‌ت،مۆتۆڕی لێگه‌ڕانی گوگلیش به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌لوا گه‌وره‌ بووه‌ته‌وه‌! کاتێک مرۆ ده‌چێ له‌ گوگل دا بۆ وشه‌یه‌ک بگه‌ڕێ، له‌وانه‌یه‌ ؛ میلیۆنێک لێده‌ی ده‌ست که‌وێ،یان ده‌میلیۆن لێده‌،یان سه‌د میلیۆن لێده‌.

هه‌ڵبه‌ت ،پاداشی سه‌رکه‌وتنیش ئه‌وه‌یه‌ کاتێک وشه‌یه‌ک دێته‌ نێو زمانه‌وه‌ مرۆ پێی وایه‌ له‌ بناواندا بوویه‌تی. له‌ ڕاستیدا، کۆمپانی گوگل زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ به‌کارهاتنی ئه‌م وشه‌یه‌ وه‌کوو فێعل،چونکوو ئه‌م وشه‌یه‌ نیشانه‌ بازرگانییه‌که‌یه‌تی _ ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ‌ ده‌نگی یه‌که‌می سه‌ره‌تای وشه‌که‌ به‌ پیتی گه‌وره‌بنووسرێ و وه‌کوو خۆی بمێنێته‌وه‌، بۆ وێنه‌ _ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ده‌کاری ده‌که‌ن، له‌ سه‌ره‌تای وشه‌که‌ دا 'گ' به‌ پیتی گه‌وره‌ بنووسن. به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وان گرفتێکیان له‌ به‌رده‌م قوت ده‌بێته‌وه‌، چونکوو کۆمپانییه‌ک، هه‌رچه‌نده‌ش گه‌وره‌ بێ ناتوانێ گۆڕانی زمانی کۆنتڕۆڵ بکا!

گوگل یه‌که‌م کۆمپانی نییه‌ ‌ سه‌باره‌ت به‌م جۆره‌ شتانه‌ دڵ په‌شێو بێ، ڕۆژێک له‌ ڕۆژان، کۆمپانی زیراکس یش، زۆر له‌وه‌ دڵ په‌شێو بوو‌ نێوه‌که‌ی به‌ گشتی بووه‌ به‌ به‌شێک له‌ زمانی ئینگلیسی، وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ، 'ئه‌من ده‌چم شتێک زیراکس که‌م' واته‌ - ئه‌من ده‌چم شتێک فۆتۆکۆپی که‌م. هووڤر یش وشه‌یه‌کی دیکه‌ بوو، ئێستا مانای هه‌موو جۆره‌ گه‌سکێکی به‌رقی‌ تێ ده‌خوێندرێته‌وه‌. هه‌ڵبه‌ت هووڤرنێوی چه‌شنێکی تایبه‌تی گه‌سکی به‌رقییه‌. جا ئێستا جه‌ماعه‌تی گوگل هێندێک دڵ په‌شێون له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نێوه‌که‌یان وه‌کوو فێعل ده‌کار ده‌کرێ، به‌ڵام ناتوانن پێشی پێ بگرن. چونکوو، هه‌ر وه‌ک گوتم،کۆمپانییه‌ک هه‌رچه‌نده‌ی گه‌وره‌ش بێ، ناتوانێ زمان کۆنتڕۆڵ بکا

No comments: