هێندێک تێبینیی زمانی 29
هێندێک تێبینیی زمانی 29
حه‌سه‌نی قازی
به‌ره‌وه نه‌ک براوه
له شوێنێک دا خوێندمه‌وه باسی وه‌رگرانی خه‌ڵاتی نۆبێل کرا بوو، له جیات به‌ره‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل نووسرابوو"براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ".با بزانین بۆچی به‌ره‌وه هه‌وه و براوه هه‌وه نییه .به‌ره‌وه ناوی کارایه بۆ کرداری'بردنه‌وه' و 'براوه' یان 'بردراوه' ناوی به‌رکاره بۆ هه‌مان چاوگی'بردنه‌وه'
له چاوگی 'بردنه‌وه' ناوی کارای 'به‌ره‌وه' ساز ده‌بێ,واته که‌سێک که شتێک ده‌باته‌وه و هه‌ر له‌و چاوگه ناوی به‌رکاری 'براوه' یان 'بردراوه' ده‌که‌وێته‌وه،یانی شتێکی که براوه‌ته‌وه یان بردراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له، ڕسته‌یه‌ی خواره‌وه خورد بینه‌وه ماناکان جوانتر و له شوێنی خۆیاندا ده‌رده‌که‌ون: "دۆریس لێسینگ خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بییاتی نۆبێلی برده‌وه" یانی ئه‌و که‌سێکه که شتێکی بردووه‌ته‌وه ، واته ئه‌و به‌ره‌وه‌ی شتێکی 'براوه' یان 'بردراوه‌یه'.ئه‌گه‌ر بگوترێ یان بنووسرێ : "دۆریس لێسینگ براوه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بییاتی نۆبێله" ئه‌و ده‌می بۆچوونی موتاعه‌رفی زمانی ده‌بێ وا له‌م ڕسته‌یه بگا ئه‌وه ' خه‌ڵاتی نۆبیل'ه که دۆریس لێسینگی بردووه‌ته‌وه' که دیاره ئه‌وه‌ش ده‌ست نادا، چونکوو خه‌ڵات نه‌جووڵه، کارا نییه‌ده‌بێ که‌سێک تێ‌بکۆشێ بۆ ئه‌وه‌ی بیباته‌وه‌و بیکاته شتێکی 'براوه' یان 'بردراوه".با بڵێێن ته‌له‌فوزی 'نۆبیل' وه‌کوو 'نۆبڵ' چش ئه‌وه به پێی سه‌لیقه‌ی زمانی و کارتێکه‌ری سیستمی ده‌نگسازی زمانێکی ده‌رو دراوسێ ته‌حه‌مول ده‌کرێ به‌ڵام تکایه ناوی کارا و به‌رکار تێکه‌ڵ مه‌که‌ن و زمانه‌که که‌متر بئاڵۆزکێنن
No comments:
Post a Comment