دوو بەڵگەنامە سەبارەت بە گیرانی نەمر سولەیمان موعینی لە ساڵی ١٩٥٦ بە فەرمانی فەرمانداریی عەسکەری تاران
ئێمبلم
تاج و شێر و شمشێر و خورشید
وەزاڕەتی
ناوخۆ
ئوستانداریی
ئازەربایجان
ژمارە
٢٢٠٧٤ / ٥ /
بەروار
٨ / ١٢ / ١٣٣٤ [ ٢٨ / ٢ / ١٩٥٦ ]
( بە
تەواوی نهێنی یە )
جەنابی
ئاغای ئوستانداری گەورەی ئازەربایجان
بە
حورمەتەوە بەعەرز دەگەیێندرێ بە پێی ئەو ئاگادارییەی گەیشتووە بە پاڵپشتی فەرمانی
فەرمانداری عەسکەری تاران
١
فەهادی ٢ کەیانی ٣ حەیدەر زادە ٤ نەزیر نیک خەسال لە هونەرستانی سەنعەتی تەورێز لە
لایەن دیژبانیی لەشکری ٣- ی تەورێز گیراون و بڕیارە بنێردرێنە تاران و سولەیان
موعینی ، کە لە هەڵسووڕێنەرانی کۆمەڵەی کوردستان ە و لە تارانەوە بە سواری ئوتوبۆس
هاتبوو بۆ تەورێز بە پێی فەرمانی فەرمانداری نیزامی تاران لەلایەن لەشکری ٣ وە
گیراوە و ناردراوەتەوە بۆ تاران .
سەرپەرستی
شارەبانییەکانی ئازەربایجان: سەرتیپ شەوکەت
مۆر
ڕوونووس
وەک ماک وایە
ئیمزا
ئاخوندی
**
تێبینی: ١. لە زۆربەری هەرە زۆری بەڵگەنامە و سەنەدی ڕێژیمی شا چ پێش لە ڕوخان
و چ دوای هەڵوەشانی جمهووری کوردستان زۆر جار ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردتسان وەک '
حیزبی کۆمەڵەی کوردستان ' یان 'کۆمەڵەی کوردستان ' هاتووە
٢-مەبەست لە شارەبانی ئیدارەی پۆلیسە.
شەهرەبانی فارسی و شارەوانی کوردی ئاماژەیە بە دوو دەسگای جیاواز
======
بەڵگەی دووەم
کە لە
لایەن سەرۆکی پۆلیسی گشت ووڵات موهەندیس غەففاری یەو ئێمزا کراوە لە بەرواری ١٤ /
١٢ / ١٣٣٤ [ ٥ / ٣ / ١٩٥٦ ] هەمان نامەی بە تەواو نهێنی بۆ وەزاڕەتی کیشوەر [
نێوخۆ ] ناردووە.
تێبینی:
لەو سەردەمە دا سپەهبود تەیموور بەختیار کە دەرەجەی سەرتیپی هەبوو فەرمانداری
نیزامی تاران بوو.بەختیار یەکەم سەرۆکی ئیدارەی تازە دامەزراوی ئیستیخباراتی
ئێران، ساواک بوو کە لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٣٥- ی هەتاوی [ فێڤرییەی ١٩٥٧] دامەزرا.
بەختیار دواتر لە کوڕی ڕەزاخان هەڵگەڕاوە و بە فیتی ساواک و بە دەسکیسی جاسووسێک
کە دزەی کردبووە ناو حیزبی توودە بە ناوی عەباسقوڵی شەهریاری لە ١٦-ی گەلاوێژی
١٣٤٩ [ ٧-ی ئووتی ١٩٧٠ ] لە عێڕاق تێرۆر کرا و لە ١٦-ی ئووتی ١٩٧٠ لە نەخۆشخانەیەک
لە بەغدا چاوی وێک نا.
وێنە:
ئەم وێنەیە بە ئەگەری زۆر لە تاران هەڵگیراوە. لە ڕاستەوە عەبدوڵا ئیسحاقی ،
سولەیمان موعینی ، ئەحمەد قازی
[حاجئ ئاباد]
No comments:
Post a Comment