Sunday, October 18, 2020

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، وتوێژی سیما سابێت لەگەڵ کۆڵبەر خالید ئەحمەدیان


 

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، وتوێژی سیما سابێت لەگەڵ کۆڵبەر خالید ئەحمەدیان

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، وتوێژی سیما سابێت لەگەڵ کۆڵبەر خالید ئەحمەدیان

تێلێڤیزۆنی ئێران ئینترناشنال بەرنامەی چشم انداز ، دووشەمە ١٣-٧ گەلاوێژی ١٣٩٩ / ٣-ی ئووتی ٢٠٢٠
پێشکێشکاری بەرنامە: دوکتور سیما سابێت

چشم انداز: تێپەرگەی مەرگاوی کۆلبەران؛ نان یان گوللە

هەشتەگێک لە ژێر ناوی " کۆڵبەر مەکوژن" بووە بە ترێندی یەکەمی تێلێڤیزیۆنی فارسی. بە هەزاران بەکارهێنەر لە ناوخۆ و لە دەرەوەی ئێران بە نووسینی ڕوانگە و هەڵوێستی خۆیان داواکاری ڕاگرتنی کوشتنی کۆڵبەران بە دەست مەئموورانی سنوورەپارێزی جمهووری ئیسلامی بوون ، بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆیی " هەنگاو " تەنیا لە مانگی ڕابردووی زایینی دا شەش کۆڵبەر کووژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لەم بەرنامەیە دا دەپرسین هۆی درێژە کێشانی تەقە لە کۆڵبەران چییە؟ چ هەلومەرجێک بە هەزاران شارومەند وا لێ دەکا بەرەو ئەنجامدانی کارێک بچن کە دەتوانێ ببێتە هۆی مردنیان. لەگەڵمان بن لە " چشم انداز " دا. ئەمن سیمای سابێت م.

سابێت: بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە چەند میوانمان هەیە: خالیدی ئەحمەدیان، کۆڵبەرێک کە کە بەدەم بۆسە دانانی مەئموورانی سەر سنوور گوللەی وێ کەوت و هەر دوو چاوی لە دەست دا، لەگەڵمانە و هەر وەها هاوڕێ دەبین لەگەڵ ئالانی تەوفیقی لێکۆلەرەوەی سیاسی لە پاریس و ئاڕەشی حەسەن نیا ڕۆژنامەنووسی ئابووری لە پڕاگەوە. هەموتان بەخێرهاتن دەکەم.
ئاغای ئەحمەدیان سپاستان لێ دەکەم کە بانگهێشتنی ئێمەت قەبووڵ کرد و هاتن بۆ ئەو وتووێژە، ئێوە خۆتان چ ڕوویدا کە بریندار بوون. لەچ دۆخێک دا بوون کە ئەو ڕوداوە لە ئێوە ڕوویدا؟

خالید ئەحمەدیان: کاتك ئەمن چووم بۆ کۆڵبەر لە قەیرانی دابووم ئیتر. دەبوو کرێ خانوو بدەم و دوو منداڵی بەرمەمکان بەخێو کەم. دابین کردنی خەرجیی ژن و منداڵ. بۆیە ناچار بووم بچم بۆ کۆڵبەری. چونکە کۆڵبەری پیشەیەکە لە ڕاستیدا کە مرۆ ناچار دەبێ. لە ناوچەکانی ئێمەش کە هیچ کارگە و فابریکی نییە، ناچارین، مەجبوورین ڕوو لە کۆڵبەری کەین. دوایین چارەیە، ئەویش بۆ مرۆیەک کە ژن و منداڵی هەبێ.

سابێت" ئێوە ئەوکاتەی کە کۆڵبەریتان دەکرد بارەکەتان چ بوو کە تەقەیان لێ کردن؟

ئەحمەدیان: ئەمن کاتێک تەقەم لێ کرا خەریک بووم دە چووم کۆڵ بێنم، هیچ بارم نەبوو خەریک بووین دەچووین، تاکوتەرای هەنگی سنوور خەریک بوون لە لای سنوورەوە دەهاتنە خوارێ ئێمەش لە شارەوە دەچووین.

سابێت: یانی ئێوە خەریک بوون دەچوون بار وەربگرن.

ئەحمەدیان: ئەوە کەم ڕوودەدا. ڕاستە دەچووین بار وەربگرین.

سابێت: و چ بوو؟ هێزەکانی سنوورپارێز لە سەرەوە ڕا دەهاتن ،چ ڕووی دا کە کار کێشایە تەقە کردن هیچ فەرمانیان دا ئێوە ڕاوەستن و لە جێی خۆتان نەبزوون؟

ئەحمەدیان: نا، هیچ ئیستێک لە گۆڕێ دا نەبوو، تەنێ ئێمە ئەوانمان دی پێمان وابوو ئەوانیش کۆڵبەرن خەریکن دێنە خوارێ. ئیدی ئێمە ڕووی چرا قوەکەمان تێ کردن و گوتمان کوڕە کێن؟ و کە نزیک بوونەوە زانیمان ئەوە هەنگی سنور پارێزە. ئەمن کە هەستام هەڵێم تەقەیان کرد و هەوڵ گوللە ش وەسەری من کەوت و هەر ئەو دەمی بینایی خۆم لە دەست دا.

سابێت: و ئەو دەمی کە تەقەیان لێ کردی چ ڕووی دا؟ کێ ئێوەی گەیاندە شاری؟

ئەحمەدیان: کاتێک تەقیان لێ کردم ئەمن هەر بەو ڕێیەیەدا کە هاتبووم دەمەویست هەڵێم دەخۆم نوسا و لە رەوەز بەردانەوە کەوتمە خوارێ و دوای ئەوەی دوای ٢ سەعات تەقەیان ڕاگرت ، هەر چۆنێک بێ خۆم گەیاندەوە سەر ڕەوەزە بەردەکان و هەر چۆنێک بایە لەوێ کۆڵم دەبرد. هەرچۆنێک بێ خۆم گەیاندە سەر ڕەوەزە بەردەکە ، ئیدی تەلەفۆنم کرد بۆ براکەم و دۆستەکانم و ئەوان هاتن ، دوای چوار سەعات منیان لە بەفر دەرهێنا. و ئەوەش ویستی خوڵای بوو کە بە زیندوو بمێنمەوە.

سابێت: و ئەتۆ هەر لەهەمان لەحزەی یەکەمی تەقە کردنەکە چاوت لە دەست دا یانی لە تەواوی ئەو چەند سەعاتەی کە چاوەڕوان بووی کەسێک بێ و بتدۆزێتەوە هیچت نەدەدی؟

ئەحمەدیان: بەڵێ! بەڵێ هەر ئەو لەحزەیەی کە گوللەکەیان لێ دام لە تەنیشت چاوم کەوت و چاوی ڕاستەم دەرپەڕی. و شەبەکەی چاوی چەپێشم هەمووی لە ناو چوو. ئیدی بۆ خۆم برینەکەی خۆم پێچاوە بۆ ئەوەی لەناو نەچم. چونکە پێشتر دیتبووم کە خەڵک بریندار ببوون.

سابێت: ئەی ئەوانەی لەگەڵت بوون چییان لێ هات؟ ئەو دو سەعاتەی کە تەقە کردنەکە بەردەوام بوو ئەوانیدی چیان بەسەر هات؟

ئەحمەدیان: لە کۆڵبەری دا بە شەو کە تەقە دەکرێ هەرکەسە بەلایەکدا هەڵدێ. زۆر کەم وا دەبێ دوو کەس بەیەکەوە هەڵێن. بڵاو دەبنەوە، هەرکەسە گیانی خۆی دەگرێتە ناو لەپی و هەڵدێ. ئەوانەی لەگەڵ منیش بوون هەڵاتن و ئیدی خەبەرم لێیان نەبوو.

سابێت: کەسی دیکەش بریندار بوو؟

ئەحمەدیان: نا هەر ئەمن بریندار بووم. نا هەر ئەمن بریندار بووم چونکە لە پێشەوەی هەموویان بووم ڕاوەستابووم و پێم وا بوو ئەوانەی دێنە خوارێ کۆڵبەرن، پێم وانەبوو تاکوتەرای هەنگی سنوور لەوێوە دێنە خوارێ و ئەوانم نەدیبوو.وهەر وا لەوێ دانیشتبووم.

سابێت: بەڵێ دەبیسین، فەرموون

سابێت: ئاغای ئەحمەدیان ئێوە گوتت ئەو دەمی کە دەستت کرد بە کۆڵبەری دوو منداڵت هەبوو کە مەلۆتکە و شیرەخۆرە بوون. بە قسەی ئێوە.

ئەحمەدیان: بەڵێ، ئیدی، بە دوای یەک داهاتن ،بۆیە شێرەخۆرە بوون ، دەبوو کرێی ماڵ بدەم و وەزعی ماڵیم ناجوور بوو. ئیدی ناچار بووم بچم بۆ کۆڵبەری لەپێناوی ژن و منداكەکانم. بە مەجبووری چووم ، چارەم نەبوو.

سابێت: ئەم پرسیارەم بۆیە کرد بەر لەوەی بریندار بووی ئەگەر کێشەیەکت هەبا، دوای ئەوەی کە وەزەندت پێ گەیی و بینایی خۆت لە دەست دا، ئێستا بۆ بەڕێچوون چ دەکەی؟

ئەحمەدیان: ئەلئان بۆ گوزەران هیچم لە دەست نایە چونکە نابینام . دو ساڵی ئەوەل لای دوکتور و نەخۆشخانە تێ پەڕی، ئێستاش بەیارمەتی خەڵک دەژیم. لە ڕاستیدا وەختی وا هەیە ...

سابێت: یارمەتی خەڵک یانی چی؟ یانی ئەگەر ئینسانەکان تەما بکەن یارمەتیتان دەدەن. خەرجی دەرمانت چۆن دابین کرد؟ ئایا پارێزە ( بیمە) یەک شتێک هەبوو؟

ئەحمەدیان: هیچ نییە، کاتێک من گوللەم وێ کەوت، هاتمە تاران بۆ نەخۆشخانەی فاڕابی. تەنانەت خەرجی نەخۆشخانەشیان لێ ئەستاندم. بڕیار بوو لێم نەستێنن بەڵام ئەویشیان لێ ئەستاندم بێ پارێزە ( بیمە) و بێ هیچ. ئەویشم بە یارمەتی خەڵک دا. دەنا خۆم توانایی ماڵیم نەبوو. ئەلئانیش چاوەکانم دیسان حەوجێی بە جەڕاحییە چونکە هەویان کردووە، بیست میلیۆن ( تمەن) خەرجێتی و لە ڕاستیدا تواناییم نییە بیدەم. نازانم چ بکەم ژیانی مال و منداڵم دابین کەم؟ چاوم عەمەل کەم، نازانم چ بکەم؟ لە ڕاستیدا لە وەزعییەتێک دا نیم.

سابێت: ئاغای ئەحمەدیان، ئەگەر قسەیەکی تایبەتیت هەیە با گوێمان لێ بێ. رێوایەتی ئێوە، ریوایەتێکی گرانە. کەسانی دیکەش لە دەورو بەری ئێوە هەن کە ئێوە بە شەخسە بیان ناسن، وەزعییەتیان وەک وەزعییەتی ئێوە بێ؟

ئەحمەدیان: بەڵێ کەسێکی دیکەش هەیە ئەویش هەر بەو شێوەیە بینایی لەدەست داوە، خەڵکی سەردەشتە، یەکێکیش لە پیرانشار ئەویش نوغاعی پساوە .

سابێت: ئێستا کە زەمانێکی کەممان ماوە پرسیارێکی دیکەشتان لێ بکەم. ئاغای ئەحمەدیان هێزەکانی سنوورپارێز هێرش دەکەنە سەر هەموو کەس یان ئەوەی کە هێرش دەکەنە سەر هێندێک گرووپی تایبەتی یان لە هەلومەرجێکی تایبەتی دا؟

ئەحمەدیان: ئەو جۆرە کە من دیومە هەر کەس ببینن هيڕش دەکەن. ئەمن هەر لە لێوارەی سنووریش نەبووم ئەمن لە پشت گوندێک بووم، لە سنوور نەبووم. لە زەوی کشتوکاڵی دابووم.

سابێت: ئەو ڕێبازانەی کە دەڵێن دەوڵەت دیاری کردوون بۆ هاتوچووی کۆڵبەران، ئەو ڕێبازانە هێمنن وەکوو کەسێک کە ئەزموونی کۆڵبەریت هەیە.

ئەحمەدیان: ئەو ڕێبازانەی کە دەڵێن دەوڵەت دیاریی کردوون ئەوانە لە سەر سنوورن. بە وێدا دێن و دەچن.

سابێت: یانی تا ئەوەی کە مرۆ بگاتە ئەوێ، جێگای ئاوا هەیە کە ماویەتی بۆ ناوچەی سنوور و لەوێ هێرشتان دەکرێتە سەر؟

ئەحمەیان: ئەو ڕێگایانەی کە دەڵێن تەنێ هەر ڕێگایەکە ئەویش ڕێگای سنووری یە. ئەوە بۆ ئێمە دەست نادا. ئەوە بۆ ئەوانەیە کە وەزعیان زۆر باشە. دەتوانن جۆرە بارێک بێنن. بۆخۆشیان نای هێنن، ئەوەی کە ئەوان دەڵێن لە کۆڵبەری زۆر جیاوازە.

سابێت: فەرقی چییە ئاغای ئەحمەدیان بۆمان ڕوون کەنەوە.

ئەحمەدیان: فەرقی ئەوەیە ، ئینسانێک دەستی هەیە دەتوانێ بچێ کارتێک وەربگرێ، ئەوەی کە کارتی سنووری هەیە بۆخۆی کار ناکا. دەیدا بە کەسێکی دی لەولا ڕا بار دێنێ. لەچینەوە شت دێنن، بەڵام ڕێگای ئەوان لەگەڵ ئێمە جیاوازە. بە ئێمە ناگا.

سابێت: زۆر باشە. وەک نوختەی دوایی پێمان بڵێ دوای ئەو ڕووداوی بۆ ئێوە هاتووەتە پێشی ژیانی ئێوە چ گۆڕانێکی بەسەر داهاتووە؟ چ ئاسۆیکی داهاتوو لە بەر ئێوەیە؟ ئەگەر شتێکی تایبەتی هەیە فەرموو!

ئەحمەدیان: لە ڕاستیدا ئەگەر ئەمن زیندووم هەر بە هیوای ژن و منداڵەکانمە. دوو منداڵم هەیە ، نازانم جگە لەوان نەبێ هیچ هیوایەکم بە ژیان نییە، ئەسلەن. هیچ دڵخۆشییەکم بۆ نەماوەتەوە. ئەگەر زیندووم هەر لە پێناوی ژن و منداڵەکانمە.

سابیت: ئێوە تەمەنتان چەندە؟

ئەحمەدیان: دوو منداڵم هەیە. ئەمن سی ساڵم.

سابێت: سپاستان دەکەم ئاغای ئەحمەدیان لەم بەشەی وتوێژەکە دا کە لەگەڵمان بووی.

No comments: