Sunday, October 18, 2020

شەهید خەلیل مستەفازادە ( خەلیل شەوباش)

شەهید خەلیل مستەفازادە ( خەلیل شەوباش)

کورتەیەک لە مەڕ ژیانی خەلیل شەوباش

خەلیل مستەفا زادە ( شەوباش) ساڵی ١٩٤٣ لە شاری بانە لە ناو خێزانێکی زەەحمەتکێش دا چاوی بە دنیا هەڵێنا، تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندی بەڵام نەی توانی درێژە بە خوێندن بدا و لەگەڵ باوکی پیری بۆ دابین کردنی بژیوی خێزانەکەیان دەستی کرد بە کار وکاسبی . خەلێلیش وەک زۆر لە ڕۆڵەکانی گەلی کورد هەستی کرد بە چەوسانەەی زەحمەتکێشانی کورد و ئەو فشارەی لە سەریانە و ڕێگای خەباتی سیاسی گرتە پێش و بوو بە ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان. ئەو یەكێک لە کادرە چالاک و تێکۆشەرەکانی ناوچەی بانە بوو. لە کۆتاییەکانی بانەمەڕی ١٣٤٧ ( مەی ١٩٦٨) کاتێک لە کوردستانی عێڕاق دەگەڕایەوە لەگەڵ سولەیمانی موعینی لەوێ گیران و شەهیدیان کردن.
[ کەریمی حیسامی، کاروانێک لە شەهیدانی کوردستانی ئێران، بەغدا، ١٩٧١]




بەڵگەیەکی ساواک سەبارەت بە شەهادەتی خەلیل مستەفا زادە

 

زۆر نهێنی

ڕاپۆرتی خەبەر

لە ٣١٤ وە

بۆ ٢١٣

ژمارەی ڕاپۆرت ١٨٢٢٣ / ٢١٣

بەرواری ڕاپۆرت ٢ / ٣ / ١٣٤٧ [ ٢٣ / ٥ / ١٩٦٨ ]

وەرگرانی خەبەر، ٧١٣

سەرچاوە ١ / ٢١٣

بە پێی قسەی ئیدریس خەلیل مستەفا زادەش لەگەڵ سولەیمانی موعینی کووژراوە و لە پێوەندییە بەراییەکان دا ناوی وی نەهاتووە و ئەوەش تەنیا لە بەر گرینگی پێ نەدانی بووە .

نووسین بە دوی ئەمە دا تیمساری سەرۆکایەتی ساواک

خەلیل مستەفازادە ناسراو بە خەلیل شەوباش یەکێک لە هەڵاتوو ئێرانییەکانە کە ژاندارمەری لە تاقیبی دا بووە

مۆر لە تاریخی ٢ / ٣ / ٤٧ گەیشتە دەست بەشی ٣١٤

ڕوونوس پەیوەست بکرێ بە دۆسییەی خەلیل شەو باش

مۆری زۆر نهێنی
=====
وێنەی شەهید خەلیل مستەفا زادە لە کتێبی کەریمی حیسامی، لە بیرەوەرییەکانم ١٩٦٥ - ١٩٧٠، بەرگی سێێەم، ستۆکهۆڵم ١٩٨٨ وەرگێراوە



No comments: